پەیامی ئەنجومەنی پیشتیوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی لەساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان

به‌ڕێزان سكرتێر و سكرتارییه‌ت و ئه‌ندامانی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان

�له‌یادی (٢٦) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌كه‌ین و هیوای به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازین.

رابردووی پڕشنگداری رێكخراوه‌كه‌تان سه‌لماندوویه‌تی كه‌رێكخراوێكی جێ ئومێدبوون و توانیوتانه‌ ببنه‌ سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی له‌بن نه‌هاتووه‌كانی لاوان، هیوادارم ساڵی تازه‌ی ته‌مه‌نی رێكخراوه‌كه‌تان بكه‌نه‌ ده‌رفه‌تێك بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری لاوان به‌ پرۆژه‌ و به‌رنامه‌ی نوێ له‌سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كاندا، كاربكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌هره و تواناكانیان و ئاراسته‌كردنیان بۆ خزمه‌تكردنی كوردستانه‌كه‌مان.

رێكخراوی ئازادی لاوانیش لەسەرەتای درووستبونیەوە، وه‌ك ڕێكخراوێكی ‌‌مەدەنی ‎خاوەن پێگە، له‌ ماوه‌ی بیست وپێنج ساڵی ته‌مه‌نیدا، خزمەتی بەرچاوی بە توێژی لاوان کردووە.

�لەم سۆنگەیەوە پشتیوانی خۆمان وەکو ئەنجوومەنی پیشتیوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ رێکخراوی ئازادی لاوان دووپاتدەکەینەوەو ھاوکار و پشتیوانیش دەبین بۆ خزمەتکردنی زیاتریان بە لاوان و گەنجانی شارو وڵاتەکەمان.

�دووبارە (٢٦)مین ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوە تێکۆشەرەکەتان پیرۆزەو ھەمیشە شادو سەربەرزو سەرکەوتوبن.

حاجی مەسیفی

سکرتێری ئەنجومەنی پیشتیوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی

Categories: هەواڵ