بەڕێزان /سكرتێر و ئەندامانی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان .
بەبۆنەی ٢٦ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوەكەتان، پیرۆزبایی گەرمتان لێ دەكەین و هیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
ڕێكخراوی ئازادی لاوان له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردووی ته‌مه‌نیدا، ڕۆڵ و پێگه‌ی به‌رچاوی هه‌بووه له بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری لاوان و هێنانەدی خەونەكانیان.
لاوانی كوردستان لە مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازیی گەلەكەماندا خاوەنی زۆرترین سەروەریین، بە گیان فیدایی و خۆڕاگری ، لاوان ده‌توانن قۆناغی داهاتوو بگۆڕن و دیدی نوێ بهێننه كایه‌وه به‌ره‌و نوێبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه.
هەر لەم یادەدا بە ئومێدین لە كار وچالاكی ڕێكخراوەیتاندا، بە سوود وەرگرتن لە سەرچاوە مرۆییەكانی لاوانی كوردستان ، گەشە و پەرەسەندنی زیاتر بە خۆتانەوە ببینن و ببنە نموونە لە هەموو مەیدانەكاندا ، هەروەها تێكۆشانی نیشتمانی و دیموكراسیتان بۆ خزمه‌تكردنی لاوانی كوردستان و هێنانه‌دی مافه‌كانیان و ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ پیشاندان و په‌ره‌پێدانی خواست و رۆشنبیر كردنیان و خولیاكانیان بەرز دەنرخێنین .
هەمیشە سەركەوتووبن.
هەرێم كەمال ئاغا
سەرۆكی فڕاكسیۆنی (ی ن ک )لە پەڕلەمانی عیراق .
