سكرتێر و سكرتاریەت و سەرجەم سەنتەرەكان و ئەندامانی ڕێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان، لە ناخی دڵمەوە گەرمترین پیرۆزبایتان ئاڕاستەدەكەم، بە بۆنەی ٢٦هەمین ساڵیادی ڕێكخراوە كەتانەوە.
ڕێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان، لەسەرەتای دامەزراندنیەوە دیاری سەرۆك و ڕابەری ڕزگاری خوازی گەلی كورد سەرۆك (مام جەلال) بووە، بۆ خزمەت و بەگەڕ خستنی تواناكانی لاوان و كۆكردنەوەی لاوان لە چوارچێوەی ڕێكخراوێكی جەماوەری گۆشكراو بە هیواكانی لاوان، بۆیە ئێوەی بەڕێز و ئەوانەی كە لە ڕابردوودا لەم ڕێكخراوەدا خزمەتیان كردووەو شوێن دەستیان نەخشاندووە جێگەی ڕێزی ئێمەن و شانازیش بكەن بەو مێژوویەی لەگەڵ ڕێكخراوە سەنگینەكەتاندا نوسیوتانەتەوە.
ئێستا لەدوای ٢٦ساڵ خەباتی ڕێكخراوەیی و گۆڕانكارییەكانی دنیا، دەتوانین بڵێین، ڕێكخراوەكەتان هاوشانی ڕێكخراوە پێشكەوتووەكانی جیهان هەنگاوەنێت و لەو كاروانی خەباتی ڕێكخراوەییە ڕەوایەی بۆ لاوان دەستان داوەتێ جێگەی پێزانینمانە، بە پێشكەوتنەكانیشتان دڵخۆشین و هیوای زیاترمان پێتانە، بەردەوام بن ئێمەش وەك یەكێتیی نیشتمانییی كوردستان و مەكتەبی ڕێكخراوەدیموكراتییەكان بەردەوام پشتیوانتان دەبین.
جارێكی تر پیرۆزبێت ٢٦هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان.
بورهان سەعید سۆفی
ئەندامی مەكتەبی سیاسی و
لێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخراوەدیموكراتییەكان
