هەڤاڵان؛ سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان

لەیادی 26 ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستاندا، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی و تەواوی ئەندامانی ئەو رێکخراوە تێکۆشەرە دەکەم و هیوای سەرکەوتن و گەشەی زیاتریان بۆ دەخوازم.

لە مێژووی خەباتی گەلەکەمان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، هەمیشە لاوان لە ریزی پێشەوەی قوربانیدان و بزوێنەری کاروانی خەبات بوون، دامەزراندنی رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستانیش دەستپێشخەرییەکی دیکەی یەکێتی و درێژەپێدەری ئەو کاروانەیە لە چوارچێوەی تێکۆشانی رێکخراوەییدا بۆ بەدیهێنانی ئامانج و خواستەکانی لاوان و پەرەدان بە خولیا و بەهەرەکانیان.

رێکخراوی ئازادیی لاوانییش خۆشبەختانە توانیویەتی لە رێگەی چالاکییەکانییەوە جێی دەستی لە خزمەتکردنی کۆمەڵگە و هۆشیارکردنەوەی لاوان و بەدیهێنانی بەشێکی مافەکانیان و رەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ دەرخستنی تواناکانیان دیار بێت.

هیوادارم لە قۆناخی ئێستا و داهاتوویدا، رێکخراوی ئازادیی لاواندا بە گوڕ و تینی زیاترەوە بەردەوامی بە کاری رێکخراوەیی و خەباتی بەدەستهاتنی مافەکانی لاوان بدات.

دووبارە پیرۆزە

رزگار حاجی حه‌مه‌

ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی

لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردن

Categories: هەواڵ