بەڕێزان/ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان
بە بۆنەی بیست و شەشەمین ساڵیادی دامهزراندنی ڕێكخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان گهرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستهی بەڕێزتان و تەواوی ئهندامانی ڕێكخراوەکەتان دەكهین و هیوای سهركهوتنی بهردهوامی زیاترتان بۆ دهخوازین.
لاوان و گەنجان لە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بناغەی خەباتكردن و خزمەتكردن بوونە، و لەریزی پێشەوەی داكۆكیكردنی میلەتەکەمان بوونە.
رێكخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان وهك ڕێكخراوێكی مەدەنی خاوەن پێگە، له ماوهی بیست و شەش ساڵی تهمهنیدا، خزمەتی بەرچاوی بە توێژی لاوان کردووە و لە مێژووی تەمەنی پڕ کۆششی خۆیدا و لە رێگەی پڕۆژە و چالاكییەكانییەوە رۆڵی گەورەی بینیوە لە گەشەپێدانی هۆشیاریی لاوان و هێنانەدی خەونەكانیاندا.
لەم سۆنگەیەوە پشتیوانی و خۆمان بۆ رێکخراوەی ئازادی لاوان دووپاتدەکەینەوە و ھاوکار و پشتیوانیش دەبین بۆ خزمەتکردنی زیاتریان بە لاوان و گەنجانی شار و وڵاتەکەمان.
دووبارە (26)مین ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوە تێکۆشەرەکەتان پیرۆزە و ھەمیشە شاد و سەربەرز و سەرکەوتوبن.
ڕهوهند مهلا مهحمود
لێپرسراوی مەڵبەندی (2)ی رێکخستنی کەرکوكی (ی.ن.ك)
