بەڕێزان/ سکرتێر و ئەندامانی سکرتارییەرتیی رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان

بەبۆنەی (٢٦)ھەمین ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوەکەتان (رێکخراوی ئازادیی لاوانیی کوردستان) جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەندام و كادیر و تەواوی لاوانی رێکخراوەکەتان دەکەم، و ئومێدی سەرکەوتن و بەردەوامیی زیاترتان بۆ دەخوازم.

رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان، ھەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە هەتاوەکو ئێستا، رۆڵی بەرچاوی ھەبووە لە پێشخستنی تواناکانی لاوان، توانیوێتی بە باشی پەرە بە خواست و بەهرەکانی لاوان بدات بە ئامانجی پێگەیاندن و بەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیری لاوان و سەرخستنی کار و پڕۆژەکانیان.

لاوان و گەنجان، داینەمۆی کۆمەڵگە و وڵاتن، رۆڵی ئەوان زۆر گرنگ و کاریگەرە، لەو سۆنگەیەوە پێویستە لەناو سیستمی حوکمڕانیی و ژیانی حزبایەتیدا پێگەو شوێنی شایستە بە خۆیان هەبێ تاوەکو بتوانن باشتر تواناکانییان وەگەڕبخەن.

وەک چۆن لە ئێستا و رابردوودا پاڵپشت و هاوکارتان بووم، دڵنیابن لە داهاتووشدا بە هەمان شێوە پاڵپشت و هاوکارتان دەبم بۆ سەرخستنی کار و پڕۆژەکانتان بۆ ئەوەی بتوانن باشتر خزمەت بە توێژی لاوان و گەنجانی وڵاتەکەمان بکەن.

دووبارە پیرۆزبایی ئەم یادەتان لێدەکەم

ئاسۆ مامەند

سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

Categories: هەواڵ