بروسكەى بيرۆزبايى
بەڕێز: سكرتێر و ئەندامانى رێكخراوى ئازاديى لاوان
بە شانازى و خوشحاڵیەوه، له بۆنەى يادى ٢٦ ساڵەى دامەزراندنى ڕێكخراوى ئازاديى لاوان، پیرۆزبایی گەرم و دڵسۆزانەی خۆمانتان پێشکەش دەکەین.
ڕێکخراوی ئازادیی لاوان لەماوەی ئەم ۲٦ ساڵەدا وەک دەنگێکی بەهێز و کاریگەر لەبواری بەرگریکردن لە مافەکانی گەنجان و پەرەپێدانی شارستانیەتی دێموکراتیکدا ڕۆڵی سەرەکی گێڕاوە، هەوڵە بێوچانەکانتان لە ڕێنمایی و پەروەردەکردنی نەوەی گەنج، بەرەوپێشبردنی بیروبۆچونی ئازادیخوازانە و بەهێزکرنی هەستی بەرپرسیاریەتی لە نێو کۆمەڵگادا، شایەنی پێزانینە.
بەڕێزان! وەک دوو ڕێکخراوی هاوپەیمان و هاوبیر کە هەردوو لامان لە ڕێکخراوی یەکێتی نێونەتەوەیی لاوانی سۆشیالست (IUSY) ئەندامین، پابەندین بە پشتگیری و هاوکاری یەکتر لەهەموو بوارەکاندا. ئەو هاوپەیمانیەتییە نێونەتەوەییە یەکگرتووییمانی لە پێناو ئامانجە هاوبەشەکانمان پتەوتر کردوە و کەشێکی لەبارتری بۆ خزمەتکردنی گەنجان و بەرگریکردن لە مافە بنەڕەتیەکانیان ئافراندوە.
بەئومێدی ئەوەیکە لەساڵانی داهاتوودا شاهیدی سەرکەوتنەکانتان بین و هاوکاری نێونمان زیاتر بەهێزبێت، جارێکی دیکە پیرۆزبایی گەرمتان پێدەڵێین.
بەهیوای ڕۆژانێکی گەشتر بۆ هەموو لاوانی کوردستان و جیهان.
لەگەڵ ڕێزی بێ پایانمان
کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی
یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
