بەرزو پیرۆزبێت نیوسەدە خەبات
٥٠ ساڵ بەردەوامی بە بیر و وزەی لاوانەوە.
٥٠ ساڵ پێش ئێستا، لەسەر دەستی چەند لاوێکی خوێن گەرم و نیشتمان پەروەر بەسەرکردایەتی سەرکردەو ڕابەرمان هەڤاڵ مام جەلال، جاڕی حزبێک درا، کە بەخوێنی لاوانەوە چرای گەشی میللەتێکیان داگیرساند و یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان بەیانکرد.
لە یادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، حزبێک کە لە سەرەتای درووست بوونیەوە جێگای هیوا و ئومێدی نەتەوەی کورد بووە لە سەردەمانێک کە تروسکایی هیوا بەدی نەئەکرا، مام و هاوڕێیانی بوونە هیوا، پیرۆزبایی لە خۆمان و تەواوی نەتەوەی کورد دەکەین.
ئێستا لە کوردستانێکی ئازاد، یادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنی حزبەکەمان دەکەینەوە، کە بە هەمان شێوەی سەرەتای درووستبوونیەوە، ئێستاش سەرۆک و سەرکردایەتی یەکێتی لە لایەن لاوانەوە بەڕێوەدەبرێن و پڕیەتی لە خوێن و وزەی گەنجانە بەسەرکردایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، کە بەردەوام تێدەکۆشن و سیاسەت دەکەن بۆ کوردستانێکی ئارام و خۆشگوزەران.
هەر لەم یادە بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە بەوزەیەکی یەکێتیانەوە لەسەر سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام بەردەوامبین لە خزمەتی لاوان و داکۆکیردن لەمافەکانیان بێ جیاوازی ئاینی و نەتەوایەتی.
دووبارە پیرۆزبێ یوبیڵی زێڕینی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان