ئێمە لە ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان زۆردڵخۆش و شادمان بووین بە هەڵبژاردنت وەک سەرۆکى هاوپەیمانى حیزبە سۆسیال دیموکراتەکانی وڵاتانی عەرەبى. هەربەو بۆنەیەوە پیرۆزبایى لە جەنابتان و خۆمان و یەکێتیەکەمان و گەلى کوردستان دەکەین کە رۆڵەیەکى گەلەکەمان بە سیاسەتى حەکیمانەى سەرۆکایەتى هاوپەیمانێتیەکى مەزنى وەک هاوپەیمانى سۆسیال دیموکراتی عەرەبى دەکات. بە ئیلهام وەرگرتن لە سەرکردایەتیتاندا، ئێمە لە ڕێکخراوەکەمان لاوانى کوردستان هاندەدەین بۆ بەشداریەکى کارا و چالاک لە پرۆسەى کۆمەڵگەى مەدەنیدا بە مەبەستى دروستکردنى سەرکردەى بوێر و ژیر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى ئاڵنگاریە چاوەڕوانکراوەکان کە لەبەردەم گەلەکەماندایە. چاوەڕوانین ناوچەکە لەسایەى سەرۆکایەتی ئێوەدا لە گەشەى هزرى سیاسى و قایمکردنى کۆڵەگەى دیموکراسى بێت کە پێویستیەکى حەتمى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستە.

دووبارە پیرۆزبێت و هەر سەرکەوتووبن

Categories: هەواڵ