لە ڕۆژانی ٦ و ۷ ی ۱۲، لە عەممانی پایتەختی شانشینی ئەردەن، ئەندامانی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان بۆ جاری دووەم بە نوێنەرایەتی مەکتەبی پەیوەندییەکان، بەشداری خولی سەرکردایەتی سیاسی لاوانیان کرد.
شایەنی باسە خولەکە بۆ ئەندامانی پارتە سۆسیالیستیەکانی ووڵاتانی عەرەبی ڕێکخرابوو، کە لەلایەن پارتی کرێکارانی بەریتانی و دامەزراوەی FMS ی هۆڵەندی پڕۆگرامەکان ئەوترانەوە و ئەکادیمیای MENA سەرپەرشتی دەکرد.
لە خولەکەدا بەشداربووان ڕاهێنانیان پێکرا لەسەر شارەزایی سەرکردایەتی و داڕشتنی ستراتیژی کەمپەینی هەڵبژاردن و گەشەپێدانی یاسایی.
ئامانجی ئەم ۆرکشۆپانە بەهێزکردنی پێگەی لاوان و ڕاهێنانیانە بۆ هەبوونی ڕۆڵی کاریگەر لە کایە سیاسی و کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگە خۆجێییەکان و ئاگاداربوون و درووستکردنی ڕۆڵ لە کۆڕو کۆبوونەوە جیهانیەکانە.




