پیرۆزبێت ٣٥ ــەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی گەلی کوردستان دژی ستەم و نادادی
ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی ١٩٩١، وەچەرخانێکی گرینگ بوو لەمێژووی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان لەپێناو بەدەستهێنانی مافەڕەواکانی نەتەوەی کوردمان و هەڵوەستەبوو دژی ستەم و زۆرداری، کە بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی چەندین ساڵەی گەلەکەمان بوو، دژی ڕژێمێکی دڕندە و داگیرکەر. لەم یادە پیرۆزەدا ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم چین و توێژەکانی کوردستان دەکات و داوادەکات هەمووان بەگیانێکی کوردانەوە پارێزگاری لەدەستکەوتەکان بکەن و بەڕژدی هەوڵبدەن بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەی ڕاپەڕینی لەپێناوداکرا. لەم ساڵدا کە ئەم یادە دەکەینەوە Read more…









